بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی سپوتنیک ویتالی چورکین ڕۆژی دووشەمە لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی ڕوسی ئیزوستیا، هیواداری دەربڕی کە ستفان دی میستورا نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوەکان بتوانێ لە داهاتووی نیزیک دا ڕەوتی وتووێژەکانی ئاشتی و ئاسایشی سوریا دیسان دەست پێ بکاتەوە.
وەڤدێک لە دەوڵەتی سوریا و سێ تاقمی نەیار لە وتووێژەکانی ژنێڤ کە بە نیوبژیڤانی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەڕێوە چوو، بەشداریان کرد .
چورکین پێداگری کرد ، بەختی میستورا بۆ دەستپێکردنەوەی وتووێژەکان بەرزترە بەڵام ڕەوتی وتووێژەکانی سوریاش ئێستا لەبەر هەندێ هۆکارەوە وەستاوە.
ناوبراو وتی : مۆسکۆ هیوادارە کە نێردراوی تایبەت بتوانێ لە داهاتووی نیزیک بەسەر ئەم بنبەستەی وتووێژەکان زاڵ بێت و لە ئەنجام دا شاندەکانی وتووێژکاری دەوڵەتی سوریا و نەیاران بێنە سەر مێزی وتووێژ.
دوایین خولی وتووێژەکانی سوریا لە ڕۆژانی سێزدە تا بیست و حەوتەمی ئاڤریل لە ژنێڤ بەڕێوە چووە کە تاقمەکانی بەرهەڵستکار و نەیار کە لەلایەن ڕیازەوە داکۆکییان لێ دەکرێت بە بیانووی بێ بنەما لەم وتووێژانە کشاونەتەوە...
کۆتایی کورتە نامە/310